ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری مانگانه به‌سه‌ر 4 هه‌زار منداڵی بێباوك دابه‌ش ده‌كات
پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ جاری دووه‌م به‌هاوكاری ده‌وڵه‌مه‌ندان و خێرخوازانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی مووچه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌سه‌ر 4 هه‌زار منداڵی بێباوكدا، كه یارمه‌تیه‌كه‌ش بۆ هه‌ر منداڵێك مانگانه 50% له‌خۆده‌گرێت كۆی ده‌كاته 200$ و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، كه سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی له ده‌زگای .خێرخوازی بارزانی تۆماركراون سوودمه‌ند ده‌بن
