26ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له یادى 37 ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆرِشی گوڵانى پێشكهوتووخوازدا و له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى هه‌ر یه‌ك له قادر قادر به‌رپرسی باڵاى ده‌زگاى ئهیلوول و د. عه‌لى ته‌ته‌ر به‌رپرسی لقى 10 و حاجى میرخان دۆله‌مه‌ری به‌رپرسی ده‌زگاى ئهیلوول له سۆران و ژماره‌یه‌كى زۆر له پێشمه‌رگه‌كانى شۆرِشی ئهیلوول و گوڵان، باڵه‌خانه‌ى ده‌زگاى ئهیلوول له قه‌زاى سۆران كرایه‌وه،له‌و مه‌راسیمه‌دا دواى كردنه‌وه‌ى ده‌زگاكه له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه له چه‌ندین وتاری جیا باس له هۆكاره‌كانى هه‌ڵگیرسانى هه‌ردوو شۆرشی ئهیلوول و گوڵان و قۆناغ و پێویستییه مێژووییه‌كانى ئه‌و كاته كرا، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌رپرسی لقى 10 له وتارێك گرنگى هه‌ڵگیرسانى شۆرِشی ئه‌یلوولى به رێبه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر و دواتریش هه‌ڵگیرسانى شۆرشی گوڵان له 26 گوڵانى (1976) بۆ ئاماده بووان شیكرده‌وه و تیشكى خسته سه‌ر كه‌سایه‌تى به‌هێزى بارزانى نه‌مر كه له‌و كاته‌دا به بێ هیچ پاڵپشتییه‌ك هه‌وڵى ده‌سته‌به‌ركردنى مافى ره‌واى میلله‌ته‌كه‌ى داوه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ى كه له لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كرێت و داواكردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌ت خۆی بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆی بدات به‌شێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌ى به‌رپرسی لقى 10ى پێكده‌هێنا.