وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى كۆرِبهندى ئابوورى جیهانى له شانشینى ئوردن ده‌كات
له میانه‌ى كۆرِبهندهكهدا، وه‌زیرى پلاندانان به‌شدارى له گفتوگۆیه‌ك كرد له‌ژێر ناونیشانى \"ژێرخان بۆ كێبرِكێى درێژخایه‌ن، كه چوار له به‌رپرسانى تر‌ى كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت له قه‌ته‌ر، دوبه‌ى، ئوردن و مه‌غریبى له خۆگرت بوو به ئاماده‌بوونى نزیكه‌ى 200 كه‌سایه‌تى له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا و كه‌ناڵى سكاى نیوز ئه‌لعربیه راسته‌وخۆ په‌خشى ده‌كرد، د. عه‌لى سندى به‌درێژى باسى له ستراتیژیه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له دارِشتنى ئه‌وله‌ویاتى په‌ره‌پێدانى ژێرخان، تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند ساڵى رابردوو به‌خۆوه‌ى بینیوه، هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده سه‌ر به‌رده‌وامبوونى حكومه‌ت له دارِشتنى ستراتیژیه‌ت و پلانى په‌ره‌پێدان كه بناغه‌كه‌ى گوێگرتن له گه‌ڵ و پێداویستییه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها رێگه به كه‌رتى تایبه‌تى خۆماڵى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات كه هاوبه‌ش بێت له بونیاتنانى گه‌شه و كێبرِكێى درێژخایه‌ن له هه‌رێمى كوردستان. "
