سبه‌ی گۆرِی به كۆمه‌ڵی كارگه‌ی قیر هه‌ڵده‌درێته‌وه
هه‌روه‌ها گوتی: شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراقی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی دارشتنی پلانێكی توَكمه بوَ پاككردنه‌وه‌و ئاماده‌كاری بوَ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كانی ئه‌و شاره كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیاوی تێیدا بێت، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گوَره به كوَمه‌ڵانه‌ی هه‌له‌بجه پێویستی به پسپۆری و كه‌ره‌سته و پێداویستی تایبه‌تی راهێندراو هه‌یه بوَ پاراستنی ژیانی ئه‌و تیمانه‌ی كه كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی بوَ ده‌كه‌ن، هاوكات تیمی وه‌زاره‌تی مافی مروَڤی عیراقی هاوكات له‌كه‌ڵ تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی سنووری پاریزگای دهوك و موسلیش ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی لیژنه‌ی مادده‌ی 4ی یاسای ژماره 5 ی ساڵی 2006 ی تایبه‌ت به پاراستنی گوَره به‌كوَمه‌ڵه‌كان تا له كاتی دوَزینه‌وه‌ی هه‌ر گوَرێكی به‌كوَمه‌ڵ قوَناغی لیژنه‌ی ژماره 6ی هه‌مان یاسا ده‌ست پێبكات كه بریتی ده‌بێ له هه‌ڵدانه‌وه‌ی.
