وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرال: عێراق سه‌ركه‌وتوو بوو له تێپه‌راندنی برِیاریك كه ئیسرائیل به خرابی باری ته‌ندروستی فه‌له‌ستین توَمهتبار ده‌كات
وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرال ئه‌وه‌شی خسته روو كه برِیارهكه 53 ده‌نگی مسوَگهری به‌ده‌ست هێنا به‌رامبه‌ر 4 ده‌نگی نارازی وپێنج ولاتیش ده‌نگیان ده‌دا ، ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرال له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دكتور زیاد تارق بڵاو كراوهتهوها
له په‌راویزی كوَبوونهوهكانی خولی 66 رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ئێستا له سویسرا ده‌به‌سترێ وه‌زیری ته‌ندروستی فیدرال به‌شداری له كوبوونهوهكانی گروپی پێنج جی(G5 ) كه هه‌ریه‌ك له باكستان و ئیران و ئه‌فغانیستان و عیراق له‌پاڵ نووسینكه‌ی هه‌رێمی وه‌زیرانی ته‌ندروستی روَژههڵاتی ناوه‌راست لهخوَ ده‌گرێ كه عیراق هاوبه‌شه له‌گه‌ڵییان بوَ روو به‌روو بوونه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بواری ته‌ندروستیه‌كان ، له‌و دیداره‌دا باس له پرسه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و ولاتانه و رێگاكانی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی ته‌ندروستی و پرسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌پێناو رێگه گرتن له بلاو بوونه‌وه‌ی نهخوَشی و خوَپاراستن بهجوَرێ هاوكار بێ بوَ كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نهخوَش كه‌وتن له‌و ولاتانه.
