سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌لحه‌یده‌ری و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
له دانیشتنێكدا ڕه‌وشی ئالۆز و قه‌یراناویی ئاسایشی عێراق و ئه‌نجام و كاریگه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق تاوێكرا. هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا باس له هاوپه‌یمانی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق كرا، كه پێویسته پڕۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا شاندی میوان باسی ناوه‌نده هزری و تۆژینه‌وه‌كانی خۆی كرد و، بە پێویستیان زانی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی فكر و تۆژینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هەبێت. له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا بڕیار له به‌رده‌وامی ئه‌و دیدار و په‌یوه‌ندیانه درا.
