به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدانی شه‌قلاوه، گۆرِستانى (23) شه‌هیدانى شه‌قلاَوه نۆژه‌ن كرایه‌وه
قایمقامی شه‌قلاوه له میانه‌ی قسه‌كانیدا خۆشحالی خۆی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و گۆرِستانه ده‌ربرِى و سوپاسى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لێپرسراوانى ناوچه‌كه‌یان كرد كه وه‌ك رێز لێنانێك له‌و شه‌هیدانه گۆرِستانێكى تایبه‌تیان به‌ناوى ئه‌وانه‌وه كردوه.
26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژى 23/5/1987 دانیشتوانى شارۆچكه‌ى شه‌قلاَوه به بێ جیاوازى چین و توێژ و ئایین و ره‌گه‌ز، له دژى جه‌ورو سته‌مكارى رژێمى به‌عس بۆ جارێكى دیكه خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌ریان ئه‌نجامدا، به‌لاَم له پلانێكى نه‌گریسى رژێمى به‌عس دژ به‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه، له 16/10/1987 به بیانووى ئه‌نجامدانى سه‌ر ژمێرى نه‌یهێشت كه‌س له ماڵه‌كانیان بێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش به هێزێكى زۆره‌وه ده‌ستیان كرد به ره‌شبگیرى و نزیكه‌ى 160 هاولاَتى سڤیلیان ده‌ستگیر كرد، دواتر له 14/11 هه‌مان ساڵ 23 كه‌سى له‌و گیراوانه شه‌هید كرد‌و له گۆرِێكى به‌كۆمه‌ڵ له گۆرِستانى مه‌عمه‌ل قیر له سه‌ر رێگاى مه‌خمور بێ سه‌رو شوێن كرد، له دواى ئازادكردنى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستى رژێمى به‌عس.
