لە چۆمان یارمەتی و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژ ئاوا كۆدەكرێتەوە

لە چۆمان یارمەتی و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژ ئاوا كۆدەكرێتەوە
25ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ناوەندی لاوانی چۆمان بە هاوكاریی تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان یارمەتی و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژ ئاوا كۆدەكەنەوە.


كارگێری ناوەندی لاوانی چۆمان، كەمال سەدرەدین، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: بەمەبەستی یارمەتیدانی كوردانی ڕۆژئاوا لە كەمپی دومیز، ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی چۆمان بە هاوكاریی تێبینەرایەتی ئەوقافی چۆمان هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی یارمەتی و هاووكاریان دەست پێكردووە و ڕێژەیێكی زۆر لە كەل و پەل و خۆراكیان كۆ كردووتەوە. دوای كۆتایی هاتنی كۆكردنەوەی یارمەتیەکان، لیژنەیەک پێک دێت و یارمەتییەکان دەگەیەنێتە كەمپی دومیز.
Top