حه‌سه‌ن عه‌له‌وى: مه‌سعود بارزانى بۆ كورد و عێراق و ناوچه‌كه گرنگه
له‌و كۆره‌دا حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه مه‌سعود بارزانی سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده و پێی وابوو كه بچوكترین پۆست بۆ به‌رێزیان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، چونكه به‌رێزیان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیار له ناوچه‌كه و له سه‌ر ئاستی جیهانیش خۆی ناساندووه و جێی خۆی كردۆته‌وه و ڕاو بۆچونه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.
عه‌له‌وی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له سه‌ر ده‌ستی مه‌سعود بارزانی و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی عێراق له ده‌وری یه‌ك مێز كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ناوخۆ، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژوو ده‌بینین هه‌میشه كورد له ده‌رگای حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی و زلهێزه‌كانی داوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی و كه‌سیش به هانایه‌وه نه‌ده‌هات.
عه‌له‌وی پێی وابوو كه مه‌سعود بارزانی ته‌نها بۆ كورد گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ش گرنگه و باڵانسی راگرتنی ئاشتی و ئارامیه له ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و رۆڵی به‌رێز بارزانی له‌و بواره‌دا به نموونه هێنایه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مه‌سعود بارزانی بووه به مه‌رجه‌عێك كه له لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش له كاتی قه‌یران و گرفته‌كانیاندا هانای بۆ ده‌هێنن.
له كۆتایی كۆره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زه‌روره‌تێكه بارودۆخی ناوچه‌كه ده‌یخوازێت و پێویستی به رۆڵی ئه‌وه.
