په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل تاوتوێ كرا
باڵیۆزى به‌رازیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا ئێستا یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى له بوارى بیناسازیدا له هه‌رێمى كوردستانه كه له ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ووڵاتانى دنیا كار ده‌كات و ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌تى كار به ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا بكات، به تایبه‌تى له بواره‌كانى دروستكردنى به‌نداو و پرد و ڕێگه‌وباندا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك كه ده‌یه‌وێ له پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بێت؛ كراوه‌یه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ى به لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه گرنگه، كوالیتیى به‌رز و پێوه‌ر و ستاندارته جیهانییه‌كانه له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كاندا و هه‌موو ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، ده‌بێ له ئاستى ستاندارد و كوالیتیى به‌رزى جیهانیدا بن.
ڕه‌وشى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى قسه و باسى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى به‌رازیل له عیراق بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه ویستوویه‌تى و ده‌یه‌وێ هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و دوایین سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ به‌غدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بووه و گوتى: هه‌میشه ده‌رگامان بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كراوه‌یه.
