وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌واڵی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی له‌سه‌ر بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌ستوور، ره‌تده‌كاته‌وه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستیه‌وه و جگه له‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرابێت، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه‌وا هیچ مامۆستایه‌كی ئاینی نه‌هاتۆته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته سكاڵا بكات.
له چه‌ند كه‌ناڵ و سایتی ئه‌لكترۆنی هه‌واڵێك بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له لێپێچینه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌كات به‌هۆی بوونی ناویان له لیستێكدا كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات،
گوتیشی، \"بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای له‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنه‌وه جگه له پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندن، شتێكی دیكه‌ی لێ به‌دی ناكرێت و ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێز له بیروبۆچوونی هه‌موو مامۆستایانی ئاینی ده‌گرین و هیوادارین له ئه‌ركی پیرۆزی ئاینی و پیشه‌ییاندا خۆیان له ململانێ سیاسیه‌كان به دوور بگرن."
