سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سنووری سۆران ده‌كات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سنووری سۆران ده‌كات
23ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- قایمقامی سۆران ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سنووری سۆران ده‌كات و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ده‌كاته‌وه‌ و به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كیش داده‌نرێت.

قایمقامی سۆران، كرمانج عزه‌ت، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌ت، كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 100 قه‌ره‌وێله‌یی سۆران و هه‌روه‌ها دانانی به‌ردی بناغه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری هه‌ر 4 شارۆچكه‌ی سۆران، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌دانی سنووره‌كه‌ ده‌كات.
Top