22ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ماوه‌یه‌كه كه‌میی ڤۆڵتیه له ده‌ڤه‌ری سۆران بۆته گرفتێكی گه‌وره‌ی هاووڵاتیان له‌باره‌ی كاره‌باوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمه‌كانی كاره‌با سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ن، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بهرِێوهبهرایهتی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تیمه‌كان له ئێستادا سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌میی ڤۆڵتییهن له‌سه‌ر هێله‌كانی سۆران و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئهمرِۆ له كاتژمێر 8ی به‌یانییه‌وه تا 12 ی نیوهرِۆ ده‌ڤه‌ری شاری سۆران و ده‌ورووبه‌ری و خه‌لیفان و هه‌ریر كاره‌بایان نابێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ربۆ هه‌مان مه‌به‌ست تیمه‌كان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ن له سنوری كه‌ورگۆسك و ده‌ورووبه‌ری كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و ناوهچهیهش بێ كاره‌با ده‌بێت.