گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى جيا ده‌كرێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ياساى هه‌مواركردنى ياساى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى ژماره 12ى ساڵى 2010 و ياساى ده‌سته‌ى گشتيى گه‌شتوگوزار له هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و دواى خستنه‌ڕووى چه‌ندين تێبينى، بڕيار درا ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت پێك بهێنرێت به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌نتركردنى پڕۆژه ياساكه و لێكۆڵينه‌وه له چۆنيه‌تيى جياكردنه‌وه‌ى گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
دواى ئه‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كۆنووسى ليژنه‌ى پێكهێنراو له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه بۆ دانانى ميكانيزم بۆ كارى كونسوڵگه‌رييه بيانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستانى تاوتوێ و گفتوگۆ كرد و په‌سه‌ند كرا. به‌و پێيه‌ش كه هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عيراقى فيدراڵدايه و عيراقيش ئه‌ندامى ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسيه‌كانه، مامه‌ڵه و ڕه‌فتار و ئه‌رك و مافه‌كانى ستافه ديپلۆماسيه‌كانى نوێنه‌رايه‌تى و كونسوڵگه‌رييه‌كانى ووڵاته بيانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به پێى پرۆتۆكۆڵ و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌بێت.
