کوردستان: میدیا و سیاسەت و دیموکراسی لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا
ئامانج لەم كۆنفرانسه بریتیه لە ده‌ستنیشانكردنی باشترین په‌یڕه‌و و میکانیزم لە پێناوی دابینکردنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و ئیداری بۆ ئازادیی رادەربڕین له کوردستان؛ ده‌ستنیشانكردنی ماف و ئه‌ركی میدیای ئازاد و ئازادیی راده‌ربڕین؛ ده‌ستنیشانكردنی بنه‌ما ئێتیکیەکانی میدیای ئازاد و ئازادیی رادەربڕین هاوتا لەگەڵ ده‌ستنیشانكردنی ده‌وری سیاسه‌ت و رۆژنامه‌وانی له په‌ره‌پێدانی دیموكراسیدا.
هه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌م كۆنفرانسه‌دا بانگهێشت كراون.
"
