ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له‌ گردى قه‌سرى شه‌مامك راگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له‌ گردى قه‌سرى شه‌مامك راگه‌یه‌ندرا
21ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى مۆزه‌خانه‌ى شارستانى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانى بۆ حیدر حه‌سه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى هه‌ولێر رێكخرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رِاگه‌یاندنى ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى گردى قه‌سرى شه‌مامك.

به‌رِێوه‌به‌ری شوێنه‌واری هه‌ولێر گوتی: بۆ ماوه‌ى 40 چل رۆژ هه‌ر رۆژێك بۆ ماوه‌ى 8 له‌ لایه‌ن تیمێكى روونیشیكرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵكۆڵینى وه‌رزى سێیه‌م تیمه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌و رایه‌ى كه‌ مێژووه‌كه‌ى تا ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مه‌كانى \"میتانى / 1500 تا 1200 ساڵ پێش زاین، ئاشوورى ناوه‌رِاست / 1595 تا 911 ساڵ پێش زاین، ئاشوورى نوىَ / 911 تا 612 ساڵ پێش زاین، هه‌روه‌ها پاشماوه‌ى شارێكى بچووك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى \""هلینستى / 300 ساڵ پێش زای\""، هه‌روه‌ها هه‌ندێك پاشماوه‌ى بیناسازى دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى ساسانیه‌كان/226 – 637 زاینى و سه‌رده‌مى ئیسلامى / ئه‌تابه‌كیه‌كان / 1126 – 1261 زاینى.

راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى وه‌رزى سێیه‌مى هه‌ڵكۆڵینى شوێنه‌وارى له‌گردى قه‌سرى شه‌مامك چه‌ند كه‌لوپه‌لێك دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ وانه‌ 12 خشت كه‌ هێماى مسمارى له‌سه‌ره‌ كه‌ 3 دانه‌یان ته‌واوه‌ ئه‌وانى تریش پارچه‌ پارچه‌نن، 10 پارچه‌ى به‌رد كه‌ بریتین له‌سه‌ناره‌ى ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و هه‌روه‌ها به‌ردى كونكراو، ده‌ پارچه‌ى كه‌لوپه‌لى جوانكارى كه‌ بۆ جوانكارى ئافره‌تان به‌كارهاتووه‌ وه‌ك گواره‌، بازن، چه‌ند موورى ملوانكه‌ وبه‌ردى رِه‌نگارِه‌نگ، چوار دراو كه‌ دوو دانه‌یان رِۆمانیه‌ له‌برۆنز دروستكراوه‌ و 2 دانه‌شیان ساسانییه‌ له‌ ئاسن دروست كراوه‌ كه‌ دانه‌یه‌كیان شكاوه‌، 119 پارچه‌ى گۆزه‌ كه‌ نه‌خشى رِووه‌كى و ئه‌ندازه‌یی له‌سه‌ره‌، هه‌شت پارچه‌ى گۆزه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ شێوه‌ى ئاژه‌ڵى وه‌ك بووكه‌له‌ى ئاژه‌ڵى و به‌شێكى بووخردان و چه‌ند پارچه‌یه‌كى بووكه‌له‌،32 گلێنه‌یی ته‌واو كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ په‌رداخ و قاپ و گۆزه‌ی گلێنه‌یی، چه‌قۆیه‌كى ئاسن هه‌روه‌ها \""یه‌كه‌ى پێوانه‌ / وحده‌ وزن\"" كه‌ له‌ئاسن دروست كراوه‌ هه‌روه‌ها ئامێرێكى برِۆنزى كه‌ بۆ كارى ناوماڵ به‌كار هاتووه‌."
Top