چوار قورِنه‌.. 8 تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌ل و ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوبر درا

چوار قورِنه‌.. 8 تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌ل و ده‌رمانى ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوبر درا
21ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌ به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا، له‌ماوه‌ى سىَ مانگى رابردوودا هۆبه‌ى چاودێریى ته‌ندروستى سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى چوار قورِنه‌ له‌رێگه‌ى لیژنه‌كانیه‌وه‌ به‌هاوكارى به‌شى ئابووری یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى چوار قورِنه‌، توانیان له‌ناو بازارِو كۆگاكانى شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر برِى 8 تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌لى ماوه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ پێكهاتبوون له‌ ده‌رمان و خواردن و خواردنه‌وه‌ى جۆراو جۆرو بابه‌تى پاككردنه‌وه‌و كه‌لوپه‌لى دیكه‌، پاشان له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار ئه‌و برِه‌ خۆراك و كه‌لوپه‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كان له‌ناوبردران.
Top