21ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له ژێر دروشمى \"پاراستنى ژینگه پاراستنى ژیانه\"" و له ژێر چاودێری ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌ولێر و به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى هه‌مه جۆری زینده‌وه‌ری - بایۆداڤیرستى له مه‌راسیمێكدا كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران به‌رێوه‌چوو، وێرای كردنه‌وه‌ى پیشانگایه‌كى فۆتۆگرافى، ترۆمپاى ئاگر گوژینه‌وه‌ى كۆڵه پشت به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه و پۆلیسى دارستان و به‌رگری شارستانى سۆران دابه‌ش كرا. له‌و مه‌راسیمه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له كرمانج عزه‌ت قائیمقامى قه‌زاى سۆران و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكوومى ناوچه‌كه تێیدا ئاماده بوون چه‌ند وتارێك له‌مه‌رِ زیاتر بایه‌خدان به سروشت و ژینگه و هه‌نگاوه‌كانى پاراستنى ژینگه پێشكه‌ش كران، پاشان پێشانگایه‌كى فۆتۆگرافى كرایه‌وه كه وێنه‌ى دیمه‌نى جوانى سروشت و ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌ى تێدا هاتبووه نمایش كردن و له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ش به مه‌به‌ستى كاراكردنى چالاكییه‌كانیان ترۆمپاى ئاگركوژینه‌وه‌ى كۆڵه پشت پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه‌ى ژینگه و پۆلیسى دارستان و به‌رگری شارستانى قه‌زاى سۆران كرا. "