له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم و پۆلیسی هه‌ولێردا جه‌خت له باشتر رِاپه‌رِاندنی ئیشوكاره‌كانی پۆلیس كرایه‌وه
ئه‌مرِۆ كاتژمێر 12ی نیوه‌رِۆ، لیوا عه‌بدوڵلاَ خه‌یلانی به‌رِێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم و عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر كرد كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تییه تێیدا به‌شدار بوون و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا وێرِای جه‌ختكردنه‌وه له دیسپلینی سه‌ربازی و پابه‌ندبوون به ئیشوكاره‌كان و ئه‌ركه‌كانی پۆلیس، دووپات كرایه‌وه كه پێویسته له پێناو باشتر رِاپه‌رِاندنی ئیشوكاره‌كاندا، زیاتر په‌ره به چالاكییه‌كان بدرێت.
هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و گیروگرفتانه‌ش كرا كه رِووبه‌رِووی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌بنه‌وه و ته‌ئكیدیش له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ئاسته‌نگه‌كان كرایه‌وه.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند رِێنماییه‌كی پێویست له پێناو هه‌رچی باشتر رِاپه‌رِاندنی ئه‌ركه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر و سه‌روه‌ریی یاسا، خرانه رِوو.
