له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی په‌سندكرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری تهندروستیو سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان- عیراق، خاڵ سێیه‌میش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره 17ی ساڵی 1999، خاڵی چوارهمو كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌ران ژماره 18ی ساڵی 1999.
به‌پێی ئه‌و نه‌ریته‌ی كهلهدانیشتنهكانی په‌رله‌ماندا پیاده ده‌كرێت خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خهوێندنهوهی یه‌كه‌می بۆ كرا‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا‌و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ری بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنیو په‌سه‌ندكردنی.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی‌و تهندروستیو ژینگه‌وه درێژه به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌و بڕگانه درا كهلهپڕۆژه یاساكه‌دا مابوون كهلهمادهی 42ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه وه‌ستابوون كه‌دوای گۆڕانكاریكردن له‌ڕیزبه‌ندی ماده‌كان بوو به‌ماده‌ی 35 كه‌تایبه‌ت بوو به‌مافه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری تهندروستیو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه دوا داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی 43ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بێته ماده‌ی 36و به‌هه‌مان شێوه باس له‌مافه‌كانی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كات، دواداڕشتنهوهی ماده‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی ئهندامانو وه‌زیری ته‌ندروستی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی 44ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌باس له‌پێكهێنانی لیژنه ده‌كات له‌هه‌ر ده‌زگایه‌كی ته‌ندروستیی ده‌روونی كهپێكهێنانی ئه‌م لیژنانه‌ش له‌پێشووتردا رهتكرابۆوه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه كرا‌و وه‌زیری ته‌ندروستی-یش پشتگیریی لێكرد‌و پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ماده‌كه ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی (45و 46) ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌ده‌بن به‌ماده‌كانی (37و 38)و تایبه‌ت بوون بهڕێنهدان به‌هیچ كه‌سێك جگه له‌ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ركردن یاخود ئه‌وانه‌ی كهفایلی پزیشكیی رێكده‌خه‌ن سه‌یری فایلی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشه‌كه بكه‌ن یاخود وێنه‌یه‌كی لێده‌ربێنن به‌بێ ره‌زامه‌ندیی نه‌خۆشه‌كه یاخود لیژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگاكه‌و رێنهدان بهكۆتو به‌ندكردنی ئازادیی نه‌خۆش له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه یان جیاكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، دوای داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی (47و 48و 49و 50و 51)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه كه‌ده‌بن به‌ماده‌كانی ( 39و 40و 41و 42و 43) كه‌تایبه‌ت بوون به‌حوكمه‌كانی سزایی، دوای گفتوگۆكردنیان له‌لایه‌ن وه‌زیرو ئه‌ندامانی پهرلهمانو لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به‌ڕه‌چاوكردنی سهرنجو تێبینی‌و پێشنیازه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكرا.
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازكرا كهمادهكانی (52و 53)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه رهتبكرێنهوه كه‌باس له‌پێكهێنانی سه‌ندوقی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن كه‌وه‌زیری ته‌ندروستیش پشتگیریی لێ‌كرد، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ هه‌ردوو ماده‌كه ره‌تكرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی(54و55و 56)ی ئه‌سڵی پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوون به‌پابه‌ندكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و كارنه‌كردن به‌هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه‌ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و پێویستیی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و كاركردن پێی له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی ره‌سمیی وه‌قایعی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه ده‌نگ په‌سندكران.
پاشان كۆی یاساكه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشی له‌هه‌مووان كرد بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه كه‌خزمه‌تێكی باش به‌نه‌خۆشانی ده‌روونی ده‌كات، له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی پهرلهمانو لیژنه‌ی هاوبهشو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گه‌یاند بۆ ئه‌و ماندووبوونه‌یان له‌گفتوگۆكانی پڕۆژه یاساكه‌و پهسندكردنیداو هیوای خواست كه‌ئه‌م یاسایه ببێته هۆی بره‌ودانو پێشخستن‌و خزمه‌تكردن‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی ده‌روونی له‌دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: \"سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كانمان ده‌ده‌ین\""."
