بۆیەكەمجار لەهەرێمی كوردستان وتاری هەینی لە سلێمانی بەزمانی ئینگلیزی پێشكەش دەكرێت
مەریوان نەقشبەندی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای كرانەوەی هەرێمی كوردستان بەڕوی جیهاندا و بەهۆی بوونی سەدان كۆمپانیای بیانی و هەزاران كرێكاری موسڵمانی بیانی لەشار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كە كوردی و عەرەبی نازانن، وەزارەتی ئەوقاف رەزامەندی پیشاندا كە وەك هەنگاوی یەكەم لەمزگەوتێكی شاری سلێمانی وتاری هەینی بەزمانی ئینگلیزی پێشكەش بكرێت.
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم، گوتی: بۆ ئەم مەبەستە كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی رۆژی دووشەممە 20/5/2013 بەفەرمانێكی رەسمی رەزامەندی دەربریوە لە مزگەوتی(هاوكاری) لەگەرەكی (ئازادی) شاری سلێمانی وتاری هەینی بەئینگلیزی پێشكەش بكرێت بۆ ئەو كرێكار و خاوەن پیشە و كۆمپانیا بیانیە موسڵمانانەی كەلەشارەكە كاردەكەن و زمانی كوردی نازانن .
مەریوان نەقشبەندی، گوتی: ئەم هەنگاوە جگە لەوەی بەجێگەیاندنی مافێكی رەوای ئەو موسڵمانانەیە كە كوردی و عەرەبی نازانن، لەهەمان كاتیشدا یەكەم هەنگاوی لەم شێوەیە لەهەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستتدا كە وتاری هەینی لەمزگەوت بەزمانی ئینگلیزی بێت.
