نووسينگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قاهيره ده‌كرێته‌وه.
له ديدارێكدا سه‌رۆك وه‌زيران هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵيۆزى ميسر له هه‌ر ئه‌رك و پۆستێكى نوێ‌دا خواست و سوپاسى ڕۆڵ و هه‌وڵ و ماندووبوونى كرد بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسر كه له بنه‌مادا په‌يوه‌ندى كۆن و مێژوويين و بنه‌ماى مێژوويى و كه‌لتوورييان هه‌يه، هه‌روه‌ها هيواى خواست كه له هه‌ر ئه‌رك و پۆستێكى ديكه‌دا بێت، وه‌ك دۆستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان بمێنێته‌وه.
له ديداره‌كه‌دا و له چوارچێوه‌ى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسردا، هه‌ردوولا سه‌ردانێكى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆك وه‌زيرانى ميسريان بۆ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و داكۆكيان له‌سه‌ر خواستى هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا؛ به تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى پێيه‌تى، وه‌ك بواره‌كانى گه‌شتيارى و كشتوكاڵ؛ كرده‌وه.
باڵيۆزى ميسر هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه له ماوه‌يه‌كى داهاتووى نزيكدا نووسينگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك يه‌كه‌م نووسينگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له ووڵاته عه‌ره‌بيه‌كان له قاهيره‌ى پايته‌ختى ميسر ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاسۆى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسر فراونتر ده‌كات و بواره‌كانى په‌يوه‌نديى دووقۆڵى گه‌وره‌تر ده‌كات. دووپاتيشى كرده‌وه كه ميسر ده‌يه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بگاته پێگه‌يه‌ك و له وێوه به‌ره‌و شوێنه‌كانى ديكه‌ى عيراق بۆ بنياتنانى په‌يوه‌نديى ئابوورى و بارزگانى هه‌نگاو بنێت. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه وه‌زاره‌تى گه‌شتياريى ميسر نيازى هه‌يه په‌يكه‌رێكى مێژوويى ميسرى بێنێت و له يه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانى هه‌ولێر دايبنێت.
په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ميسر له عيراق بوو و له‌و ميانه‌دا نێچيرڤان بارزانى دوايين سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا به سه‌ره‌تايه‌كى باش بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له قه‌له‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هه‌وڵى داوه و هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه بێجگه له ديالۆگ و لێكگه‌يشتن هيچ ڕێگه‌يه‌كى ديكه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان نيه.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ميسر خۆشحاڵيى خۆى به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ربڕى و هيواى خواست كه عيراق سوود له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌رێمى كوردستانى كردووه، حكوومه‌تى عيراقيش بۆ هه‌موو عيراقى بكات.
