رێژه‌ى بارانبارین له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران گه‌یشته‌ 738ملم

رێژه‌ى بارانبارین له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران گه‌یشته‌ 738ملم
19ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- به‌ پێی دوایین ئامار رێژه‌ى بارانبارین له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران گه‌یشتۆته‌ \"738ملم\"" كه‌ وێراى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ى بارانبارینه‌ بۆته‌ هۆی نه‌مانى مه‌ترسییه‌كانى وشكه‌ ساڵى له‌ ناوچه‌كه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا رێژه‌ى بارانبارینه‌كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ 6 ساڵى رابردوو بێ وێنه‌ بووه‌.

ته‌ها یوسف له‌ كه‌شناسی سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ رێژه‌ى بارانبارین له‌ ناوچه‌كه‌مان گه‌یشته‌ 738 ملم ئه‌مه‌ له‌ كاتێك كه‌ ساڵى رابردوو ته‌نها 460ملم باران باریبوو، بۆیه‌ له‌ ئێستادا مه‌ترسی وشه‌كه‌ ساڵى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ نه‌ماوه‌.
"
Top