85 كۆمپانیا ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن
وه‌زیری ته‌ندروستی له چوار چیوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و نوێنه‌رى كۆمپانیاكانى ده‌رمان تیشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى باشتركردنى كه‌رتى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى به‌شێوه‌ك هانى كۆمپانیا خۆماڵیه‌كانیدا كار بكه‌ن بۆ هێنانى باشترین جۆرى ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستى پاڵپشتى و هاوكارى ته‌واوى وه‌زاره‌تى بۆ كۆمپانیاكان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و ته‌ندروست ده‌رمان و پێداویست پزیشكى هاورده‌ى بازارِه‌كان بكه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ته‌نیا كۆمپانیا بۆى هه‌یه ده‌رمان هاورده بكات چونكه له‌ئێستادا 85 كۆمپانیا هه‌یه كارى هاورده‌كردنى دره‌مان و پێداویستى پزیشكى ده‌كه‌ن، وه‌زیری بریاریدا لێژنه‌یه‌كى بالاَ پێك بهێندرێت له‌رێگه‌ى ئه‌و لێژنه‌یه كار بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان هاورده ده‌كرێت و له‌لایه‌ن كوالێتى كۆنترۆڵى جۆرى به‌غدا پشكنینى بۆ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ پێداچونه‌وه به تۆمارى كۆمپانیاكان و چۆنیه‌تى پێدانى مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى ده‌رمان و پێداویست پزیشكى.
