داوادەكرێت PKK لەناو لیستی تیرۆر نەمێنێت
ئانرێژ هۆنكۆ، كە پەرلەمانتاری پارتی دی لینكەیە و ئاشنایە بە دۆزی كورد بە تایبەت لە باكووری كوردستان، ئەو هەنگاوەی یەكێتی ئەوروپا بە هەنگاوێكی ئەرێنی دەزانێت و دەڵێت \""ئەوە هێمایەكی سەرەتاییە بۆ ئەوەی دەزگاكانی دیكەی یەكێتی ئەوروپا چاوی لێبكەن\"".
ئانرێژ هونكۆ لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی ساڵی 2009ی ئەڵمانیاوە تاوەكو ئێستا، ئەندامی پەڕلەمانی ئەو وڵاتەیە، كە پارتەكەی 75 پەرلەمانتاری هەیە و چوارەمین پارتی ناو پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیایە.
هۆنكۆ رەخنە لە حكومەتی وڵاتەكەی دەگرێت، كە هێشتا هەستی بەوە نەكردووە ئەڵمانیا پشتگیرییەكی جددی پرۆسەی ئاشتی بكات لە توركیا. ئەو دەڵێت: \""دەزگای زانست و سیاسەت (Stiftung Wissenschaft und Politik)، كە نزیكە لە حكومەتی ئەڵمانیا، ئێستا PKK ناخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، بۆیە پێویستە حكومەتی ئەڵمانیا دەستبەرداری هەڵوێستە توندەكانی ببێ بەرامبەر بە كورد\"".
بەپێی راپۆرتی كۆنسەی ئەوروپا، كۆنسەكە داوای كردووە حكومەتی توركیا لە جیاتی دەستەواژەی گەلی تورك، گەلی توركیا بەكاربێنێ. بە بڕوای هۆنكۆ: \""ئەوانە نیشانەی باشن بۆ ریفۆرمی دەستووری بنچینەیی، كە ئێستا لە توركیا ئامادەكاری بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاجیاكانی توركیا وەكو یەك سەیر بكرێن\""."
