موئەید تەیب: دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە

موئەید تەیب: دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە
19ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- گوتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەڵێت: گفتوگۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بەکێشەکانی نێوان ھەر دوو لا بەردەوامە.

موئەید تەیب گوتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: گفتوگۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە سەبارەت بەکێشەکانی نێوان ھەردوو لا و ھەر کاتێکیش ئەو پڕۆژە یاسایەنەی کە لەرێککەوتنەکە باسی لێوەکراوە بگاتە پەرلەمان کاری لەسەر دەکەن بۆ پەسەندکردنی، بەڵام جارێ گفتوگۆی لەسەر دەکرێت تا ئەو کاتەی حکوومەت پڕۆژە یاساکان رەوانەی پەرلەمان دەکات.

ماوەیەک پێش ئێستا شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدایان کرد و لە گەڵ نوری مالیکی لە سەر حەوت خاڵ رێککەوتن ژمارەیەک لەو خاڵانە چەند پڕۆژە یاسایەکە، لەوانەش نەوت و غاز و راستکردنەوەی سنوری پارێزگاکان و ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە.
Top