سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشبوونی تەندروستیی سەرۆک مام جەلال دەردەبڕێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی بۆ باشبوونی تەندروستیی سەرۆک مام جەلال دەردەبڕێت
بە بیستنی هەواڵی باشبوونی تەندروستیی سەرۆک مام جەلال، سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ، زۆر خۆشحاڵ بووم.
لەخوای گەورە داواکاراین شیفای تەواوی بۆ بنێرێت. هیوادارین بەزووترین کات بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە ناومان.

مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
18/5/2013
Top