16ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئەگەر هەرسێ پارتی سەرەکی تورکیا لەسەری رێکبکەون و پشتگیری لە یاسای دانگدانی بەندکراوە سیاسییەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە دەستوری نوێ‌دا بنوسرێتەوە، پەسەند کردنی ئەو یاسایە، وا دەکات مافی دەنگدان و خۆکاندید کردن بە بەندکراوە سیاسییەکان بدرێت، ئەو دەم دەرفەت بۆ سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبێتەوە تا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا کاندیدبکات، ۆژنامه‌ی جومهوریه‌تی توركی لە بڵێوکراوەی ئەمرۆیدا ئاشکرای کردووە : کە له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مانی توركیا دا بە چڕی گفتوگۆ له‌سه‌ر مادده‌ی مافی ده‌نگدان و خۆكاندیدكردن و به‌شداریكردن له كار‌و چالاكی سیاسییەکاندا بۆ بەندکراو سیسییەکان كراوه، کە تەنها پارتی نه‌ته‌وه په‌رستی تورك مه‌هه‌په دژایەتی دەکات،بە پێێ هەواڵی جمهوریەت : بێجگه له پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورك مه‌هه‌په، هه‌رسێ پارتی سه‌ره‌كی، کە پێک هاتوون لە پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په بەسەرۆکایتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، هەروەها پارتی كۆماری گه‌ل جه‌هه‌په كەمال كیلیجدار ئۆغلو و پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په‌کە پارتێکی کوردییە، رێكه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری نوێی توركیا دا ماف بدرێت به بەندییەکانیش تا ده‌نگ بده‌ن و خۆیان كاندید بكه‌ن . هەواڵەکە ئاماژەی داوە کە پارتی مه‌هه‌په، نارازییە لە یاساکە، لەبەر ئەوەی ئەگەر یاساکە لەدەستوری نوێی تورکیا بنوسرێتەوە، رێگا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان خۆش دەبێت و مافی ده‌نگدان و خۆكاندیدكردنی بۆ ده‌كرێته‌وه و دەتوانێت بەشداری پرۆسەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا بکات بەهۆیەوە پارتی مه‌هه‌په توندرەو له دژی ئه‌و مادده‌یه وه‌ستاوه‌ته‌وه. شایەنی باسە : چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارته‌كانی جه‌هه‌په و به‌ده‌په و مه‌هه‌په له‌به‌رهۆكاری جیاوازەوە، زیندانی كراون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ده‌نگی ته‌واویان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه مافی ئازاد كردنیان پێنه‌دراو و تا ئێستا له بەندیخانە ماونەتەوە .