راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگه سەبارەت به کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان
\"پرسیارێکی زۆر و جۆراوجۆر و له‌لایه‌نی جیاجیادا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان(pkk) بۆ ناو سنوور وخاکی هه‌رێمی کوردستان (که به‌پێی ده‌ستوور سنوور و خاکی هه‌رێم به‌شێکه له سنوور و خاکی ده‌وڵه‌تی فیدرالی عێراق) و له پرسیاره‌کانیشدا داوا ده‌کرێت هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وباره‌وه دیاری بکرێت، لێره‌دا و له‌وباره‌وه ئه‌م روونکردنه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ین:
حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان ماوه‌یەکه له گفتوگۆدان و له‌م دواییه‌دا و له‌سه‌ر رۆشنایی رێککه‌وتنێکی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا، له قۆناغێکی سه‌ره‌تایی دان له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی پلانێکی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردان له تورکیا که هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاگربه‌ست و راگرتنی شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد و له‌دوای ئه‌وه‌دا ئازاد کردنی دیله‌کانی سوپای تورکیا له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه و له‌پاشاندا ئازاد کردنی گیراوه سیاسیه‌کانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیا و له ئێستاکه‌دا ده‌ست پێ‌کردنی سه‌ره‌تایی هه‌نگاوی یه‌که‌می کشانه‌وه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کریکارانی کوردستان له ناو قوڵایی خاکی تورکیاوه بۆ بنکه و باره‌گا له‌مێژینه‌کانی خۆیان له سنووره‌کانی نێوان \""عێراق – ئێران و عێراق – تورکیا\"" که ئه‌و ناوچه سنووریانه ده‌که‌ونه سنووری جوگرافیی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیاری کراوانه به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ئاگاداری ئه‌و راستیه‌ن که ئه‌و ناوچه سنووریانه‌ی دیاری کراون، جێگای حه‌وانه‌وه‌ی پێشتری هێزه‌کانی چه‌کداری pkk و ئێستاکه‌ی هێزه کشاوه‌کانیان بووه و قه‌ت نه به ره‌زامه‌ندی و نه به مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌رێمی کوردستان و هیچ ده‌وڵه‌تێک له‌و ناوچانه‌دا جێگیر نه‌کرابوون و قه‌تیش ئه‌و ناوچانه له‌ژێر کونتڕۆلی سه‌ربازی و ئه‌منیی هیچ کام له‌و وڵاتانه و هه‌رێمی کورستانیش نه‌بووه و ئه‌و هه‌لومه‌رجه دیاری کراوه له‌و ناوچانه‌دا هی ئێستاکه نییه به‌ڵکو هی چه‌ندەها ساڵی پێش ئێستاکه‌یه و ئه‌م راستیه‌ش لای هه‌موولایه‌ک ئاشکرایه.
را و بۆچوون و هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ئه‌م پرۆسه ئاشته‌واییه‌ی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کورستان به‌شێوه‌ی گشتی، هه‌مان راوبووچون و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که به‌ردوام رێگای دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان به بژارده‌ی راست و دروست زانراوه و ده‌زانرێ له‌م قوناغه مێژووییه‌ی ئێستاکه‌دا و رێگای یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌که له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێک به زه‌بری به‌کارهێنانی چه‌ک و توندوتێژی به بژارده‌یەکی ناڕاست و نادروست له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانراوه و ده‌زانرێت و له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌کانی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان له ئێستاکه‌دا، جارێکی تر جه‌خت ده‌کەینه‌وه که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌کو به‌شێک له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مان راوبۆچوون و هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێشتر و ئێستاکه‌ی هه‌یه که پشتیوانی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کات له تورکیا و وڵاتانی تر و به‌تایبه‌ت پشتیوانی له‌م پرۆسه ئاشته‌واییه‌ی ئێستاکه‌دا ده‌کات که هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و دیاره به‌پێی ئه‌م پرۆسه‌یه و ئه‌م رێککه‌وتنه هه‌نگاوی یه‌که‌می پرۆسه‌که راگرتنی شه‌ڕ بووه و دواهه‌مین هه‌نگاوی پرۆسه‌که فڕێدانی چه‌که له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌یه و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌که‌یه به شێوازێکی سیاسیانه که ئه‌مه هیوا و ئامانجی هه‌موو لایه‌کی ئاشتیخوازه."
