سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا سه‌ره‌تا سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكیانه‌وه، پاشان ره‌وشی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان تاوتوێكرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی كرا، له‌وباره سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق گوتی: ئەنجامەكانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌ریخست، كه هاووڵاتیان ئه‌مڕۆ حه‌ز به ئاسایش و سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیان و حكومڕانیی هاوبه‌ش دان و هه‌موو جۆره خۆسه‌پاندنێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ له ئاسوودەییدا بژین.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیمی كرد و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌رەو‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ باسكرد. له‌باره‌ی ئەنجامەكانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش گوتی:ئه‌مڕۆ هاووڵاتیان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی باڵای هوشیاری، و زۆر بە باشی دەتوانن بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پڕۆسەی سیاسیی عێراق پێویستە بچێتە سەر ڕێگەی دروست و پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان ڕەچاو بكرێن.
شایانی باسە ئەمڕۆ سەید عەممار ئەلحەكیم و شاندێكی یاوەری سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لایەن بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكوومەت و دكتۆر فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
