لە توركیا بە رەسمی گوتار بە كوردی ئازاد دەكرێت
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سون خەبەری توركی ئاماژەی بەوە كردووە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەكر بۆزداغ لە وەڵامی پرسیارێكی پەرلەمانتاری كورد ئاڵتان تاندا گوتوویەتی: گوتنەوەی خوتبە بە زمانی كوردی مافێكی هاووڵاتییە كوردەكانە و لەم چوارچێوەیەشدا دەوڵەتی توركیا سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە یاسایەكە بۆ سەربەست كردنی خوتبە و نوێژی كوردی لە نێو مزگەوتەكانی توركیادا.
