كۆتایی بە هەینییە مەدەنییەكان هات
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرلەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە رۆژی یەكشەممە مامۆستایانی ئاینی ناوچەكانی باشوور وباشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ ئاماژەیان بەوە كردووە كە بە هۆی بەردەوامی زیاتر لە سی مانگی نوێژی هەینییە مەدەنییەكان دەوڵەتی توركیا ناچار بووە كە وتنەوەی خوتبەكان و پێشنوێژی كردن بە زمانی كوردی سەربەست بكات.
بە پێ هەمان سەرچاوە مامۆستایانی ئاینی ئەو ناوچانە باسی ئەوەیان كردووە كە ئەمە یەكێك بووە لە ئارمانجە سەرەكییەكانی هەینییە مەدەنییەكان و هەر بۆیە دوای بەدەستەوە هێنانی ئەم ئارمانجە و بە مەبەستی پشتگیری كردن لە قۆناغی چارەسەری و هێوەر كردنەوەی بارودۆخی ناوچەكە بریاریان داوە كە كۆتایی بە هەینییە مەدەنییەكان بهێنن.
