ڕۆژی شەممە 11ـی 5ـی 2013 زنجیرە تەقینەوەیەك لە شارۆچكەی ڕەیحانییەی وڵاتی دراوسێ توركیا ڕووی دا و لە ئەنجامی ئەو كردەوە تیرۆریستییە ژمارەیەكی زۆری خەڵك شەهید و بریندار بوون. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم كارە نامرۆڤانە دەكەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەلی توركیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو تاوانە ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە دەخوازین. هیواخوازیشین ئەو دەستانەی لەپشتەوەی ئەنجامدانی ئەم تاوانەن بە زووترین كات ئاشكرا بكرێن و ئەنجامدەرانیش ڕادەستی یاسا بكرێن.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
12ـی 5ـی 2013