مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراساتەی سەرۆك بارزانی دەكات
بابەت: پرسە
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوای \"جەهدییا بارزانی\"" خوشكی گەورەی بەڕێزتان كە لە تاران و بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوای كرد، بەشداری و هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و لە رێگای ئێوەشەوە بۆ تەواوی خانەوادەكەتان. هیوادارین ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی ئێوەی بەرێزو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان بێت.
دووبارە هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین .
حزبی شیوعی كوردستان
مەكتەبی سیاسی"
