شاجوانى كوردستان دیاریى پێشكه‌شى كه‌مئه‌ندامان و كورته‌باڵاكانى دهۆك ده‌كات
(شێنآ عه‌زیز_ شاجوانى كوردستان) له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند كه ئهمرِۆ (شه‌ممه) له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى، دیاریى پێشكه‌شى كۆمه‌ڵه‌ى (ژینى كه‌مئه‌ندامان- لقى دهۆك) و (كۆمه‌ڵه‌ى كورته‌باڵاكانى كوردستان - لقى دهۆك) كرد، شێنآ وتى \"له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆم دیارییهكانم دابینكردووه و هیوادارم بتوانم خزمه‌تێكى بچوكم به‌و دوو توێژه گرنگه‌ى كۆمه‌ڵگه كردبێت، چونكه ئه‌وان شایه‌نى دیاریى گه‌وره‌ترن\"".
پێشكه‌شكردنى ئه‌و پێداویستیانه له‌لایه‌ن شاجوانى كوردستانه‌وه بۆ (كه‌مئه‌ندامان و كورته‌باڵاكان) دواى سه‌ردانێكى شاجوانى كوردستان دێت بۆ شارى دهۆك له رۆژى (1ى ئایار)ى ئه‌مساڵدا و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌یه و پێشكه‌شكردنى ئه‌و داواكارییانه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، دواتریش شاجوان به‌ڵێنى پێدان كه به‌پێى توانا هاوكارییان بكات.
شاجوانى كوردستان ئاشكرایكرد كه له داهاتوشدا پرِۆژهى دیكه بۆ شارى دهۆك ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه."
