ماڵی ئەفسەرێکی بنەکەی پۆلیسی جەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلەی کرایەسەر
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، موقەدەم حەسەن محەممەد، تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو لە كاتێكدا تەزووی كارەبای چەمچەماڵ پچڕا، لە لایەن ژمارەیەك چەكدارەوە دەستڕێژی گوللە لە ماڵی ئەفسەری بنكەی پۆلیسی چەمچەماڵ نەقیب نەوزاد كرا و لە ئاكامدا بەهۆی بەركەوتنی ژمارەیەك گوللە بە دەرگاو پەنجەرەی ماڵەكەیاندا، تەنها زیانی مادی لێكەوتەوە.
موقەدەم حەسەن، گوتی: لە كاتی رووداوەكەدا نەقیب نەوزاد لە ماڵەوە نەبووە و لەبنكەی پۆلیس لە ئەركدا بووە و دوای رووداوەكەش، لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوەكان دەستی پێكردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای کردووە: رەنگی ئۆتۆمبیلی چەكدارەكان ناسراوەوەتەوە كە رەنگەگەی رەشە و لێكلۆڵینەوەكان بەردەوامن.
