سلێمانی..شەش کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر سزادران

سلێمانی..شەش کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر سزادران
12ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر شەش کەسی بەبەندکردن و غەرامەکردن سزادا.

رزگار حەمە رەحیم لێپسراوی ئاسایش سلێمانی بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران, لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا بڕێک مادەی ھۆشبەر یان پێگیرا، لێکۆڵینەوەیان تەواو بوو, ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی کرا.
وتیشی: دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەپێی مادەی ١٤ی ھۆشبەر, ئەو تاوانبارانەی سزادا, کە شەش مانگی تێدایە تا دوو ساڵ و بە بڕێک پارە غەرامەکران.
Top