سلێمانی؛ کامێرای هاتوچۆی جێگیر دادەندرێت
عه‌مید محه‌ممه‌د به‌ڕێوبه‌ری هاتوچۆی سلێمانی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: \"به‌مه‌به‌ستی زیاتر په‌ره‌پێدانی سیستەمی هاتوچۆ و رێكخستنی شه‌قامه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی سیستەمێكی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتوچۆی سلێمانی له رێگه‌ی جۆرێكی نوێ كامێرای چاودێرییه‌وه كه له ئۆتۆمبیلی هاتوچۆكاندا جێگیر كراوه، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه پابه‌ندنی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ نابن.
عەمید محەممەد گوتی: \""به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی له سەرەتای ئەمساڵه‌وه تا ٣١ی مانگی٤، ئه‌مساڵ ١٤٧ هه‌زار سه‌رپێچیی جۆراوجۆر تۆماركراوه.
به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی، جێبه‌جێ كردنی سیستەمی نوێ چاودێری كردنی شه‌قامه‌كان به هه‌مان شێوه‌ی دانانی كامێرای تۆماركردنی خێرایی رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن."
