یەكەی نیشتەجێبوون بۆ پەرستاران دروست دەكرێت
لە بەیاننامەیەكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیدا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتووە، هاتووە: دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا یاداشتێك ە پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كراوە، پێویستە كارمەندانی تەندروستی یەكەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكرێت. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی داوە.
هەر لەو بەیاننامەیەدا باسی ئەوەكراوە، ئەو یەكانەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان دروست دەکرێن و دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم سەرپەرشتیان دەكات.
نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان، عەباس عەلی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هەواڵەكەی پشتراستكردەوە و گوتی: بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان واژۆی لەسەر داواكارییەكەیان كردووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو پڕۆژەیە دەكەوێتە بوواری جێبەجێكردنەوە.
