كۆبوونەوەیەكی فراوان بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەمەر پرسی گۆرە بەكۆمەڵەكان و وەرگرتنی سامپلی خوێن و كۆكردنەوەی زانیاری بەرێوە چوو

كۆبوونەوەیەكی فراوان بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەمەر پرسی گۆرە بەكۆمەڵەكان و وەرگرتنی سامپلی خوێن و كۆكردنەوەی زانیاری بەرێوە چوو
12ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- پێش نیوەرۆی ئه‌مرِۆ لە بارەگای رێكخراوی ICMP لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەكی فراوان بە ئامادە بوونی ئارام ئەحمد محمد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی كوردستان و لێپرسراوانی بەرنامەكانی رێكخراوی ICMP و بەرێوەبەرانی پەیمانگای پزیشكی دادوەری لە عیراق و هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی وەزارەتەكانی مافی مرۆڤی عیراق و دەزگای شەهیدانی عیراق بەرێوە چوو.


لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی ICMP ئامانجی كۆبوونەوەكەی خستە روو و رایگەیاند كە مەبەست لەو كۆبوونەوەیە گفتوگۆ كردنە لەمەر كەیسی گۆرە بەكۆمەڵەكان و چۆنیەتی وەرگرتنی سامپلی خوێنی كەس و كاری قوربانیان و كۆكردنەوەی زانیاری و پێكهێنانی گروپی كار و دانانی پلان و بەرنامەی كاری و رێكخستنی هەنگاوەكان بۆ جێبەجێ كردنی ئەم كارە.
گوتیشی شارەزایی رێكخراوەكەمان لە وەرگرتنی سامپل لەمەو بەریش لە سەرایفو كاریان لەسەر كردوە و لە عیراقدا هاوكار دەبن بۆ جێبەجێ كردنی ئەم پرۆسەیە.


لەلایەن خۆیەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان بەگرنگەوە باسی لە پرۆسەی وەرگرتنی نمونەی خوێنی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد و سوپاسی خۆی و وەزارەتی كاروباری شەهیدانی بە رێكخراوی ICMP و وەزارەتەكانی مافی مرۆڤ و تەندروستی عیراق و پزیشكی دادوەری بۆ ئەو هاوكارییەی كە پێشكەشی دەكەن بۆ پرسی گۆرەبەكۆمەڵەكان راگەیاند ،ئەو هەماهەنگییەی كە لەنیوان ئەو لایەنانە هەیە بەپێویستی زانی بۆ خیرا كردنی پرسی هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان، نمونەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی مەهاریشی بە هەنگاوێكی سەركەوتووی كاری هاوبەشی وەزارەتەكانی مافی مرۆڤی عیراقی و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری رێكخراوی ICMO لەقەلەمدا.


هەروەك جەختی لە هاوكاری هەموولایەك كردەوە بۆ پرۆسەی وەرگرتنی سامپلی خوێنی كەس و كاری ئەنفالكراوان، داوای كرد كە سیستەمێكی هاوبەش هەبێ لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هاوكاری رێكخراوی ICMP تاكو بە باشترین شێوە پرۆسەكە بەرێوە بچێ وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفاكراوان زیاتر گوتی: واپێویست دەكات كە پلانی كۆكمە بۆ پرۆسەكە دابرێژرێ و دڵنیا بن ئەنجامەكانی و سەركەوتنی.


دواتر لەسەر ئامێری داتا شوو نمونەیەكی كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن رێكخراوی ICMP نیشاندرا.


شایانی باسە جاوەرێ دەكرێ لە دوای تەواو بوونی ئەو گوفتوگۆیانە لایەنە پەیوەندی دارەكان بكەنە رێكەوتنێك بۆ دەست پێكردنی وەرگرتنی سامپلی خوێنی ئەنفالكراوان لە كوردستان تاكو بەمەبەستی بەراورد كردن لەگەڵ نمونەی ئیسكی قوربانیانی ئەنفال بەراورد بكرێت. مەبەمەستی ناسینەوەی روفاتەكان كە لەمەوبەر لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەرێهنراون یان لە داهاتوودا دەدۆزیرینەوە و دەگەرێندرێنەوە كوردستان.
Top