بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان سێیەمین ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو خوشكی سەرۆك بارزانی بەڕێوە چوو

بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و نوێنەرانی لایەنە سیاسییە عێراقی و كوردستانییەكان سێیەمین ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو خوشكی سەرۆك بارزانی بەڕێوە چوو
12ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ یەكشەمە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەشداریی ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و لایەنی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوایین ڕۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو خوشكی سەرۆك بارزانی بەڕێوەچوو. هەر ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی گەورە كە لە سەرۆك و ئەندامی كوتلە پارلەمانییەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق پێكهاتبوون و هەروەها بەڕێز ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعەراقیە و شاندێكی هاوڕێ و بەڕێز فاڵح فەیاز سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتیمانیی عێراقی فیدڕاڵ و دكتۆر تارق ئەلنەجم ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی دەعوە و شاندێكی هاوڕێ و شاندێكی بەرەی توركمانیی شاری كەركووك بەشداریی پرسەی ماتەمینیی خوشكی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد و سەرەخۆشیی خۆیان بە جەنابی سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و لای خۆیشەوە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەخێرهاتنی كردنن و سوپاسی شاند و كەسایەتی و لایەنە سیاسییەكانی كرد كە بەشداری پرسەكە بوون.
Top