پێشبینی دەکرێ شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە
ئەوسەرچاوەیە بە kdp.infoراگەیاند: بە ھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لە دورگەی عەرەبیەوە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاکۆتای ئەم ھەفتەیەش کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوام بێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسته پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان 35پلەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بۆ خوار 30پلە دابەزێت.
