یەكگرتووی ئیسلامی: ئۆردۆغان پێی گوتین مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵی باشیان لە ئاشتەواوی توركیا گێڕاوە
خەلیل ئیبراهیم \"سەیدا خەلیل\"" بەپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ رۆژنامەی باس ئاماژە بەوە دەكات كە سەرۆك وەزیرانی توركیا بەگرنگەوە باسی رۆڵی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە پرۆسەی ئاشتی كە ئێستە لە توركیا هەیە، گوتیشی : چاومان بە بەرپرسانی توركیا و پارتی كرێكاران كەوت و كۆمەڵێك گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە كراوە.
"
