پەکەکە بە‌غدای له پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی دڵنیا کرده‌وه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە به ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند که ئه‌وان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقیان دڵنیا کردۆته‌وه و داوایان کردووه که پشتیوانی له پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌که بکات.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز ئاشکراشی کرد که په‌که‌که داوا له حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات پشتیوانی له پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان بکه‌ن و رۆڵی گه‌وره له‌وباره‌یه‌وه بگێڕن.
له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ده‌نیز،به‌غدای له پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که دڵنیا کرده‌وه و رایگەیاند : کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که دژی هیچ که‌س و لایه‌نێک نییه و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که چه‌ند مانگێک ده‌خانێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دوور و درێژی ئه‌و مه‌ودایه‌ی که هێزه‌کانیان به‌پێی ده‌یبڕن.
شایەنی باسە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک دژایه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر پاشه‌کشێی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە له خاکی تورکیاوه بۆ خاکی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
