ئاژانسیFINANCIAL TIMES: بارزانی له هه‌وڵه‌كانی ئاشتی بۆ كێشه‌ی كورد له توركیا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێناوه
له راپۆرتێكدا ئاژانسیFINANCIAL TIMESئاماژه به بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و توركیا به تایبه‌تی ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی بازرگانی له توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت :\" توركیا ده‌یه‌وێت گه‌شه به بازرگانی و بابه‌تی ئیكۆنۆمی له خاكی وڵاته‌كه‌ی بدات، بۆیه ئه‌و گه‌شه پێدانه له عه‌نتابه‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی گه‌وره و په‌ره‌دان به مادده كیمیاویه‌كان\"".
به‌رپرسانی توركیا پێیان وایه زۆرترین بازرگانی له ماوه‌ی رابردوو له توركیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا و عێراق بووه، ئه‌و بازرگانیه‌ش هۆكاری جوگرافیا و سیاسی هه‌بووه، جوگرافیاكه نزیكی توركیا بووه له ئه‌وروپا و سیاسییه‌كه‌ش هۆكاری جۆراوجۆر بووه، هاوكات له ماوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندی بازرگانی عێراق و توركیا دوو به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانیه بووه، له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه زۆر جار لێكترازانی تێكه‌وێت ئه‌وه‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی حكوومه‌تی عێراقه‌وه، له كاتێكدا عێراق به قۆناغی جیادا تێپه‌ڕیووه، ده‌بێت ئاگاداری رابردووی خۆی بێت، چونكه كاتێك له ساڵی 1980 شه‌ڕ له نێوان عێراق و ئێران روویدا دوای ئه‌وه له ساڵی 1990 ه‌وه تا ساڵانی دوایی نه‌مانی به‌عس، ئه‌و وڵاته تووشی گه‌مارۆی ئابوری بوو نه‌یده‌توانی بازرگانی له گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بكات، ئه‌وه‌ش ئه‌زمونێكی ناخۆش بووه بۆ عێراقییه‌كان، ده‌بێت دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له 2003 ده‌رگایه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه توركیاش توانی ئه‌و ده‌رگایه بدۆزرێته‌وه و په‌یوه‌ندی باشی بازرگانی و ئابوری له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست كردووه، ئه‌وه‌تا نزیكه‌ی 1000 كۆمپانیای توركی ناسراوی ئاكتیڤ له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت بونیادی كوردستان ببوژێنه‌وه، \""عه‌لی باباجان\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه توركیا خۆی گرنگی به‌م بابه‌ته داوه و ئاماژه‌ی كردووه ده‌بێت توركیا هه‌نگاوی سیاسی و ئابوری بنێت له جیهانی نوێ‌دا.
ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی توركیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئاژانسه ده‌نووسێت توركیا كێشه‌ی سیاسی له گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه له‌م رووه‌وه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی به‌رچاوی بینیوه له ئاشتی و سه‌قامیگری ناوچه‌كه و چه‌ندجار هه‌وڵی داوه هه‌ردوولا بڕوا به‌وه بهێنن مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر و په‌كه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ واقیعی سیاسی توركیا.
ئه‌م رووه سیاسییه وای كردووه توركیا له رێگای بازرگانییه‌وه كاربكات له سه‌ر جومگه كانی ئابوری ئاڵوگۆڕی ماده كیمیاوییه‌كان وه‌ك غاز و نه‌وتی خاو به تایبه‌تی رێكکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌رێم بۆ ناردنی نه‌وت بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وروپا كه سه‌رجه‌میان له رێگای ده‌روازه‌كانی دیار به‌كره‌وه ده‌بێت.
هاوكات ئاماژه به ژماره‌یه‌كی زۆری بازرگانی تورك ده‌كات، له كوردستان ئه‌وه‌ش جۆرێكه له دروست بوونی متمانه‌ی هه‌ردوولا.
"
