یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە باکووری کوردستان ببووژێنێتەوە
جین مۆریس ریپێرت، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا رایگەیاند\" ئامادەی هاوکاریکردنین، ئەگەر داوامان لێبکرێت. لە ڕێی پرۆگرامی IPA، کە دەتوانرێ سوودی لێببیندرێت بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژە کۆمەڵایەتی، ئابووری و کەلتورییەکان لە باشووری خۆرهەڵات\""، کە مەبەست لێی باکووری کوردستانە.
IPA یەکێکە لە میکانیزمەکانی یەکێتی ئەوروپا، تایبەت بە دابینکردنی پارە بۆ بوژاندنەوەی ئەو وڵاتانەی، کە پاڵێوراون بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.
ریپێرت گوتیشی\"" پێمانوایە پڕۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی دەبێ لەسەر دانیشتوان و کۆمەڵگای مەدەنی ئەو ناوچانە\"".
ئاماژەشی بەوەکرد \""ئێمە، وەک یەکێتی ئەوروپا، پێشوازیمان کرد لە بڕیارە ئازایانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئۆجەلان\"".
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە تورکیا، بەرامبەر بەرتەسک کردنەوەی ئازادی رادەربڕین و مافی پێکهێنانی پارتی سیاسی رەخنەی لە حکومەتی ئەو وڵاتە گرت.
ئەو لێدوانانەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا، هاوکاتبوو لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی PKK لە \""خاکی تورکیا\""، کە لە 25-4-2013 موراد قەرەیڵان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بناری قەندیل رۆژی 8ی ئایاری وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنی هەنگاوەکانی کشانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سنووری باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند، ئەو هەنگاوەش دەنگدانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
-رووداو"
