8ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له رێوره‌سمێكدا و به ئاماده‌وونى د. رۆزا عه‌بدوڵا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رێوه‌به‌ری گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر و هه‌ر یه‌ك له سیروان سیرینى قائیمقامى قه‌زاى رواندز و سه‌رۆكى شاره‌وانى و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى حكوومى ناوچه‌كه، به‌ردى بناغه‌ى باڵه‌خانه‌ى بنكه‌ى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى رواندز دانرا. له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر له گوتارێكدا ئاماژه‌ى به گرنگى كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌یه له ده‌ڤه‌ری رواندز كرد و رایگه‌یاند: خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه شایانى ئه‌م پرۆژه‌یه و پرۆژه‌ى له‌وه گه‌وره‌تریشه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له هه‌ولێ پێشكه‌شكردنیان دایه. باڵه‌خانه‌ى بنكه‌ى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى رواندز به گوژمه‌ى زیاتر له 831 ملیۆن دینار و له‌سه‌ر رووبه‌ری 2200مه‌تر دووجا بنیات ده‌نرێت.