كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان خشته‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ش سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:پاش ده‌ست نیشانكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان كه برِیار وایه له 21 ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ بهرِێوهبچێ خشته‌ی كاره‌كانمان ته‌واو كردووه‌و ئێستاش رایده‌گه‌یه‌نین وه‌ك ده‌ست پێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان.
هه‌ره‌ها گوتی: رۆژی 5 ی ئایاری داهاتوو تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌ست پێده‌كات و داوای برِی 37 ملیار و 380 ملیۆن دینارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ین كه برِی 15 ملیار دینار وه‌ك پێشینه وه‌رمان گرتووه، هه‌ڵبژاردنیش به پێی یاسای پێشوو كه لیستی داخراوه بهرِێوهدهچێ.
سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر پرۆژه ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌ربه‌ست مسته‌فا گوتی: تا ئێستا بۆ هه‌ر یه‌ك له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هیچ داواكارییه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن ده‌بێت.
