لەئەنجامی تەقینەوەکەی دوزخورماتوو سی پۆلیسی کورد بونە قوربانی

لەئەنجامی تەقینەوەکەی دوزخورماتوو سی پۆلیسی کورد بونە قوربانی
8ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەیانی ئەمڕۆ لە دوزخورماتوو ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوتەقییەوە، لە ئاکامدا سێ کەس بوونە قوربانی.

محەمەد مەلا ئیسماعیل بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو بەkdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر8:20خولەک ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو لەرۆژئاوای قەزای دوزخورماتوو تەقییەوە، لە ئاکامدا پۆلیسێک گیانی لەدەست داو دووی دیکەش برینداربوون.

محەمەد مەلا ئیسماعیل گوتیشی، ئەو سێ پۆلیسەی لەو تەقینەوەیە بوونەتە قوربانی بەناوەکانی عەبدوڵڵا کەریم و جەلال محه‌مەد و ئەمین رەشید سلێمانە و ھەر سێکیان کوردن.
Top