نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە (رۆژی دەستوور) جەژنی نەتەوەیی پۆلۆنی كرد

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە (رۆژی دەستوور) جەژنی نەتەوەیی پۆلۆنی كرد
8ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- زیاد رەئووف نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەشداری لە رێورەسمی\"رۆژی دەستوور\""گرنگترین جەژنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە كرد.

لە رۆژی هەینی، رێكەوتی 3ی ئایاردا، لە هۆلی فیلهارمۆنی شاری كراكوڤ پۆلۆنیا ئاهەنگێك بەم بۆنەیەوە سازكرا كە تیدا هەر یەكە لە سەرۆكی شاری كراكوڤ، پرۆفیسۆر ( یاچێك مایهرۆسكی) و سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی ماووپۆلسكا (مارك سۆڤا) و پارێزگاری هەرێمی ماووپۆلسكا ( یەژێ‌ میلەر ) بەشداربوون، هەروەها كاربەدەستانی دەسەڵاتی ناوەند وشاندێكی دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی بواری كەلتووری و زانستی ئامادە بوون.


رێورەسمەكە، بە خەلاتكردنی ئەو كەسانەی خزمەتی پۆلۆنیان كردووە و بەخشینی رەگەزنامەی پۆلۆنی بە هەندی خەڵكی بیانی و سازدانی كۆنسێرتێك كۆتایی پێهات.


دەستووری 3ی ئایار لە ساڵی 1791 نووسراوە و وڵاتی پۆلۆنیا بە دووەمین وڵاتی جیهان دوای ئەمریكا و بە یەكەمین وڵات لە ئەوروپا دادەنرێت، كە دەستووریان نووسیوە و پەسەندیان كردووە.
"
Top